گەرمیان و کەرکوک 50 پلەی گەرمیان تێپەڕاند

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینی کەشوهەوا بێت، ئەمڕۆ بەراورد بە سبەی ئەگەری تاوەکو سێ پلە گەرما زیاد بکات.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت 
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 9) کم دەبێت

سبەی هەینی 7.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت 
پلەکانى گەرما / بەرزتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم/ک دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 9) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 50 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 51 پلەى سیلیزى