گەرمیان گەیشتە 47 پلە

پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت

964+

فەرمان سادق

لە کوردستان پلەکانی گەرما لە هەڵکشانی بەردەوام دایە و لە گەرمیان 47 پلەیە و هەولێر و سلێمانیش 43 و 44 پلەن، هاوکات لەسەر ئاستی عێراقیش پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دایە و پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە 4.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بە بەراود لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

سبەی چوارشەممە 5.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە لە باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 43
دهۆک: 43
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 43
سۆران: 43
گەرمیان: 47