سه‌ر رووبار‌ى شیفكێ له گه‌شتیاران قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌هۆى ژه‌هراویبوونى رووباری شیفکێ لە سنووری قەزای شێخان، ژمارەیەک ماسی و ئاژەڵی دیکەی ئاوی مرداربوونەوە، چوونى گه‌شتیار و خێزانه‌كان بۆ سه‌ر ئاوى ئه‌و رووباره قه‌ده‌غه كرا.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی گوندى شیفکێ بڕیاری دا هاتنی خێزان و گەشتیاران بۆ گوندەکە قەدەغە بکرێت.
موختار و پیاوماقوڵانی ئه‌و گوندە، دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ سه‌لامه‌تیى گیانى ئه‌و كه‌سانه داوه، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى ئه‌و شوێنه بكه‌ن.
دوێنێ، نەقیب خالد عابد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ژینگە لە قەزای شێخان بە 964ـی راگەیاندبوو، ئێوارەی یەکشەممە لەلایەن پۆلیسێکی خۆیانەوە کە دانیشتووی گوندی شیفکێیە ئاگادار کراونەتەوە، ژمارەیەک ماسی و کیسەڵ و ئاژەڵی دیکەی ئاوی لە گۆمی رووباری شیفکێ لە گوندەکە مرداربوونەتەوە.
وتیشی، گومان دەکرێت ژەهراوی کرابن، تیمەکانی پۆلیسی ژینگە و دارستانی شێخان سەردانی شوێنەکەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو ئاژەڵانە ژەهراوی کراون، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بووە.
به قسه‌ى بەڕێوەبەری پۆلیس، تا ئێستا نازانرێت هۆكارى ژه‌هراویبوونى ئه‌و رووباره چییه و كێ ئه‌و کارەی کردووە.