نازانین بەچی بچینە سەركار

“ماتۆڕەكانمان دەستگیر مەكەن”

 964+
هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بڕیاربوو  هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی ماتۆڕەكانی شارەكە دەستپێبكات، كرێكارانی پاككەرەوەی شارەوانیش دەوا دەكەن ماتۆڕەكانی ئەوان دەستگیر نەكرێن.

هەڵمەتەكە بڕیاربوو1.7.2023 دەستپێبكات و نزیكەی هەفتەیەك بەردەوامبێت، هەموو ئەو ماتۆڕانەش دەستگیر دەكرێن، كە بێ سەرەتان و هیچ مۆڵەتێكیان نییە.

کرێکارانی پاكکەرەوەی کۆمپانیای شکار لە سنووری چەمچەماڵ، داواکارن کارئاسانیان بۆ بکرێت، چونکە هیچ هۆکارێکی گواستنەوەیان بۆ دابین نەکراوە لەلایەن کۆمپانیاوە، ئەگەر دەست بگیرێت بەسەر ماتۆڕەکانیان، ناتوانن لە کاتی خۆیدا بچنە سەرکارەکانیان.

عومەر عەلی بەڕێوبەری گشتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە964ی وت،هەر ماتۆڕێك  كێشەی هەبێت دەستگیر دەكرێت.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ باسی لەوەش کرد، مۆڵەتپێدان و ئاسانکاری بۆ کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیای شکار، لە دەسەڵاتی قایمقامی چەمچەماڵە و ئەو بەرپرسی لیژنەی ئەمنیی شارە، ئێمە ناتوانین مۆڵەتپێدان بە هیچ کەس و لایەنێک بدەین.

ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی وت،” لە یەک دوو ڕۆژی داهاتو دەست دەکەین بەهەڵمەتی دەستگیرکردنی ماتۆر سکیل و چاوپۆشی لەکەس ناکەین و مۆڵەت بۆ هیج کەس و لایەنێک ناکەین ماتۆر سکیل بەکاربهێنێت، ئەم بریارە ماتۆری سێ تایەی عارەبانەدار ناگرێتەوە کە بۆکەسابەت بەکار دێت”

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد