گەشتیارێک لە دوکان خنکا

964+

دیلان محەمەد جەزا

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەشتیارێکی عەرەب لە کاتی مەلەکردندا لە زێی دوکان خنکا، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەو شوێنەی گەشتیارەکە مەلەی تێدا کردووە قەدەغەیە مەلەکردن تیایدا.

رێژین رەوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964 راگەیاند، تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەشتیارەن کە خنکاوە.

لەو شوێنەدا تابلۆی لێ دانراوە مەلەکردن تیایدا قەدەغەیە، بەڵام چووەتە ئاوەکەوە و خنکاوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی