لە 4 رۆژدا 41 هەزار گەشتیار روویان لە دهۆک کردووە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە چوار رۆژی رابردوو هەزاران گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک کردووە، گەشتیاری شارەکەش دەڵێت پێشبینی 100 هەزار گەشتیارمان کردووە.
لە سنووری پارێزگای دهۆک بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە، زیاتر لە 900 شوێنی گەشتیاری و 250 هاوینەهەوار هەیە، زۆرترینیشی دەکەوێتە سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و ئامێدی.
رێوار محەمەد، بەپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک بە 964ـی وت، لە 26ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 41 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکی کردووە و ئێمەش پێشبینی 100 هەزار گەشتیارمان کردووە.
بەپێی ئامارەکانی گەشتوگوزاری دهۆک بێت، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بەراورد بە پارساڵ زۆر زیادی کردووە، پارساڵ بە تێکڕای ساڵەکە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار روویان کە دهۆک کردووە، کەچی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ژمارەکە گەیشتووەتە ملیۆنێک گەشتیار.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک دەشڵێت: بۆ ئەمساڵ چەندان تیمی پێشوازی پێکهێنراون بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق