شەش سواڵکەر لە ئاكرێ دەستگیركران
964+
زەید كۆچەر- دهۆك
شەش سواڵکەر لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ دەستگیركران، وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: هەڵمەتەکە سەرتاسەرییە.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە قەزای ئاکرێ، پۆلیسی شارەکە هەڵمەتێکیان دژ بە سواڵکەرەکان ئەنجامدا و شەشیان لێگرتن.
هەڵمەتەکە وەک پۆلیس دەڵێت، سەرتاسەرییە و ئامانجیش لێی نەشێواندنی سیمای ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەرەکەیە.
عیماد حسێن ئیبراهیم، وتەبێژی پۆلیسی ئاكرێ بە 964ـی وت، ئەم شەش كەسە لە شوێنە گشتییەكاندا و لەكاتی سواڵكردندا دەستگیركراون، پێنجیان ژنبوون و یەكێكیان پیاو بووە.
هەڵمەتەکە لەسەرجەم قەزاو ناحیەكانی دهۆك و دەوروبەری بەردەوام دەبێت و لە هەرشوێنێك خاسخەسۆك (سواڵکەر) هەبێت دەستگیردەكرێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق