سلێمانی.. شەوانی بازاڕ لە پێش جەژندا

964+

ئەحمەد موستەفا – سلێمانی

نزیکبوونەوەی جەژن و گەرمای سەرەتای وەرزی هاوین و دەوامی فەرمانبەران لە رۆژدا، هەر سێکیان بەیەکەوە ئەو پاڵنەرەن کە بازاڕەکان لە شەواندا کراوە و قەرەباڵغ بن.

پەیامنێری 964 لە شەقامی مەولەوییە و دیمەنی بازاڕی شەقامەکەتان نیشاندەدات کە سەتان کەس لە بازاڕن بۆ کڕینی پێویستییەکانی جەژن.