کوشتارگەی ئاژەڵان لە سلێمانی. فۆتۆ: 964+
لیژنەی فەتوا: پابه‌ند نەبن به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاژەڵەکانتان بە قوربانی ناشێت
964+
فەرمان سادق
لەسەر پرسی قوربانی و پابەندبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دەڵێت: هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌و رێنمانییانه ده‌رنه‌چێت بۆ قوربانیش ناشێت.
ماوەی دوو مانگ زیاترە پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق و کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش بێت سەرووی 250 کەس پەتەکەیان گرتووە و 35 لەوان گیانی لەدەستداوە.
پەیوەند بە کوردستانیش، تاوەکو ئێستا 13 حاڵەت لە هەولێر و دهۆک تۆمارکراوە و چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە و لە سلێمانی و هەڵەبجەش هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای بۆ پیکهێناوە و رێنمایی توند گیراوەتەبەر بۆ جەژنی قوربان کە موسڵمانان لەم جەژنەدا قوربانی ئەنجامدەدەن.
لەسەر ئەنجامدانی قوربانی، لیژنەی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئیسلامی دەڵێت: سه‌باره‌ت به پێویستی ساغ و سه‌لامه‌تی قوربانیه‌كه پێویستیشه له‌م سه‌رده‌مه‌دا موسڵمانان پابه‌ند بن به ته‌واوی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌و ڕێنمانییانه ده‌رنه‌چێت بۆ قوربانیش ناشێت.
لیژنەی باڵای فەتوا لە 21ـی ئەم مانگە فەتواکەی دەرکردووە و لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردووەتەوە.
دەشڵێت: له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه به‌پێی یاسای گشتی فیقهی ئیسلامی (لاضرر ولا ضرار) كه نابێت موسڵمان زه‌ره‌ر بگه‌ینێت یان ببێته سه‌رچاوه‌ی زیان و زه‌ره‌ر بۆ هیچ كه‌س و ژینگه‌یه‌ك، به تایبه‌تی له ئێستادا كه نه‌خۆشی ترسناكی ڤایرۆسی (تای خوێنبه‌ربوون) له ئارادایه و ئاژه‌ڵی نه‌خۆش و ناته‌ندروستیش سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه.