پۆلیسی كه‌ركوك به‌دواى مه‌یخۆر و ماتۆڕسكیله‌كاندا ده‌گه‌ڕێت
964+
کاروان ساڵحی
لە شاری كەركوك خواردنەوەی مەی لە شوێنە گشتییەكان قەدەغە كرا و هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەش ده‌ستپێكردووه، كه ماتۆڕسكیلى جۆرى به‌تح لێده‌خوڕن.
له كه‌ركوك مه‌یخواردنه‌وه له شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك دیارده‌ى لێهاتووه و به تایبه‌تیش ئێواران و شه‌وان، هاوكات خاوه‌ن ماتۆڕسكیله‌كانى به‌تح خه‌ڵكی به ده‌نگه‌كانیان بێزار ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنیان، به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
سەرچاوەیه‌کی لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە 964ـی وت، دوو رۆژه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “تاکو ئێستا نزیکەی 15 کەس دەستگیر کراون بە کەفالەت ئازاد کراون”.
به‌قسه‌ى سه‌رچاوه‌كه، دوای گلەیی و گازندەیه‌كی زۆرى هاوڵاتیان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستى پێكردووه، کە بونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان كه نه‌توانن له‌و شوێنانه به‌ئازادى دابنیشن و كه‌شێكی ئارام به‌سه‌ر ببه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن