بۆ پاراستنیانە لە نەخۆشی

شارەوانی سلێمانی دارەکانی ناوشار رەنگ دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ رێگرتن لە نەخۆشی و رەشبوونەوەیان، شارەوانی سلێمانی دارەکانی ناوشاری سلێمانی بە دەرمانێکی تایبەتی رەنگ دەکات.

دەرمانەکە ناوی مەحلولی بۆردۆیە و رەنگی سپییە، دارەکان لە مێش و مێروو و نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

لەناو شاری سلێمانی 470 باخچە و 88 بلوار بوونیان هەیە و زیاتر لە سێ ملیۆن داریان هەیە.

“بە گشتی دەرمانەکە بۆ هەموو دارێک دەبێت و کێشەی نییە، بەڵام ئێمە زیاتر لە دارەکانی توو، ناروەند و سەبەحبەحی دەدەین”، ئەوە وتەی بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانییە بۆ 964.

لە ئێستادا پڕۆسەکە دەستیپێکردووە و بەشێک زۆری دارەکانی بلوارەکانی شەقامی 60 مەتری سلێمانی رەنگکراون.