پێشینه‌ى مانگانه‌ى سێ چاكسازى هه‌رێم زیادكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌زیادكردنى پێشینه‌ى مانگانه‌ى هه‌رسێ چاكسازییه‌كه‌ى ژنان و منداڵان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ 18.6.2023 نووسراوێكی ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌ زیادكردنى پێشینه‌ى هه‌ندێك له‌ چاكسازییه‌كانى سه‌ر به‌و وه‌زارته‌ داوه‌.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، بڕیاریداوه‌ بە زیادكردنی پێشینەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی ژنان و منداڵان له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه،‌ چاكسازی ژنان و منداڵانى هـــەولێر، پێشینه‌ى مانگانه‌كه‌ى له‌ هه‌شت ملیۆن دیناره‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ 10 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

چاكسازى ژنان و منداڵانى سلێمانی له‌ هه‌شت ملیۆن دیناره‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ 10 ملیۆن دینار و چاكسازی ژنان و منداڵانى دهـۆكیش له‌ هه‌شت ملیۆن دیناره‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ نۆ ملیۆن 500 هه‌زار دینار .

پێشینه‌ى مانگانه‌ى سێ چاكسازى هه‌رێم زیادكرا