پۆلیسی ئاكرێ: مێرمنداڵەكە دۆزرایەوە
964+
هێڤی دێوالی
دوو رۆژە لە ئاكرێ مێرمنداڵێكی 13 ساڵ ونبوبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
مێردمنداڵەكە ناوی ئامەد محەمەد تەهایە، لە رۆژی یەكشەممەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و ەم بەیانیە دۆزرایەوە.
عیماد حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاكرێ بە964ی وت، منداڵەكە هیچ گرفتێكی تەندروستی نییە و هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسدا نییە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر دۆسیەكە بەردەوامە و دەڵێن، لەبەر ئەوەی لە قوتابخانە دەرنەچوووە لەماڵ رایكردووە.
خێزانەكەی لە بارەی منداڵەكەیانەوە بە پۆلیسیان وتووە، منداڵەكەیان هیچ كێشەیەكی دەرونی نییە و ناشزانن لەگەڵ كێ چووەتە دەرەوە و هیچ كێشەیەكیشیان لەگەڵ كەسدا نییە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد