موچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری سلێمانی دابەشدەکرێت

964+

توانا نەقی

مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سلێمانی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

ئەمڕۆ سێشەممە، 6.6.2023 شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی چوار لە سنوری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشدەکرێت کە ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار مامۆستایە.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە کوردستان 35 هەزار و 546 مامۆستایە.

کارزان فیزیک، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی بە 964ی وت، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، شایستە داراییەکە بۆ مانگی چوارە و تەنیا مانگی پێنجیان لەلای حکومەت دەمێنێت.

964 دەزانێت، شایستەی دارایی مانگانەی مامۆستایانی وانەبێژ لە کوردستان لە نێوان 250 هەزار بۆ 450 هەزار دینارە کە بە پێی بڕوانامە بڕەکەی دەگۆڕێت.

لە هەفتەی پێوشوشدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی دیکە دابەشکرا.