وەبەرهێنانی گەرمیان كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە

964+
كوردستان ئەحمەد

بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و تێكنەدانی سیمای شار،وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت، دەبێت زبڵ و خاشاك فڕێ نەدەن.

لە راگەیەندراوێكدا وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت، بەدواداچوونمان كردووە، بەشێك لە كۆمپانیاكان لە كاتی كاركردندا زبڵ و خاشاكەكانیان نابەنە دەرەوەی شار و فڕێی نادەن، ئەوەش زیانی بۆ هاوڵاتیان هەیە.

وەبەرهێنان دەڵێت، ئەمە گرفتێكی گەورە بۆ هاوڵاتیان دروست دەكات، بە تایبەتی لە كاتی باراندا ئەگەری دروستبوونی لافاو زیاتر دەكات.

داوا لە كۆمپانیاكان دەكەین خۆڵ و خاشەکەکانیان ببەنە دەرەوەی سنووری شارەوانی و شارەكان، بۆ ئەوەی زیانی گەورە لەسەر هاوڵاتیان دروست نەكات، شارەوانیی گەرمیان وا دەڵێت.

نووسراوەكەی وەبەرهێنان بۆ سەرجەم كۆمپانیاكان نێردراوە،هەر كۆمپانیایەك رێنماییەكان جێبەجێ نەكات سزادەدرێت.