بۆ سێ کاتژمێر دادەخرێت
شارەوانی سلێمانی تونێلی پێشڕەو دەشوات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سبەی شممە، شارەوانی سلێمانی تونێلی پێشڕەو دەشوات و پاکیدەکاتەوە، لەبەر ئەمە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر رێگە بە کەس نادرێت هاتوچۆی پێدا بکات.
هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ، ئەمڕۆ هەینی لە فەیسبوک رایگەیاند، سبەی شەممە لە کاژمێر 9:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تونێلی پشڕەو بە مەبەستی پاککردنەوە لەلایەن شارەوانی سلێمانی، دادەخرێت.
دوێنێ پێنجشەممەش، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی شارباژێڕ سەرجەم گڵۆپ و ئاگركوژێنەرەوەكانی تونێلی پێشڕەوی گۆڕی و نوێیکردنەوە.
تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی لە گۆیژە و ئەزمەڕەوە شارەدێی سیتەك و دەڤەری شارباژێڕ بە سلێمانی دەبەستێتەوە، تونێلەكە كیلۆمەترێك زیاترە، یەك ئاراستەیە و لە ژێر شاخی گۆیژە دروستكراوە.