پێشانگاکەی کتێب لە کەلار سەرچاوەی باشی تێدایە

هونەر فارس- کەلار

بە بەشداریی پێنج دەزگای چاپەمەنی، پێشانگایەکی کتیب بۆ خوێنەرانی کەلار کراوەتەوە و هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە لە هۆڵی کتێبخانە گشتیەکانی گەرمیان، لە قەزای کەلار کراوەتەوە و ئەمڕۆ 23.5.2023 یەکەم رۆژی پێشانگاکە بوو.

لە پێشانگاکەدا نزیکەی 1000 سەرچاوە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی خراونەتەڕوو، لە ناویشیاندا سەرچاوەی “ئایینی، مێژوویی، کولتوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و چەندان سەرچاوەی “.

سامان محەمەد، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964ی وت: “کردنەوەی پێشانگاکە هەلێکی باشە بۆ ئەو خوێنەرانەی بە دوای سەرچاوەی جیاوازدا دەگەڕێن، چونکە داشکاندنی بۆ کراوە و سەرچاوە عەرەبییەکان %40 و کتێبە کوردیەکانیش %30 کەمتر لە نرخی خۆی دەفرۆشرێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا