شەپۆلەکەی عێراق باران و تۆزوخۆڵ پێکەوە دەهێنێتە کوردستان

964+

فەرمان سادق

بەهۆی نزمە پەستانێکی قوڵی باشووری عێراق لە سبەی هەینییەوە رەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی ناجێگیر و تۆزوخۆڵی عێراق دەگاتە کوردستانیش.

بەپێی راپۆرتی تایبەت بە دۆخی کەشوهەوای هەرێم کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023، بڵاوی کردەوە، باس لە نزمە پەستانێکی قوڵی باشووری عێراق شەپۆلێکی تۆزخۆل زۆربەی ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە کە کاریگەریەکەى دەگاتە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا رۆژی هەینی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت پاشان کاریگەری بەرەو زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە.

ئەو شەپۆلە کاریگەری لەسەر پلەکانی گەرما دەبێت، بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بێت 5 بۆ 6 پلەی گەرما دادەبەزێت.