شوێنەکەی کاوەی ئاسنگەر لە دەربەندیخان دەگۆڕێت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
له دهربهندیخان شوێنى پهیكهرهكهى کاوەی ئاسنگەر لە ناو بازاڕدا گۆڕدرا و قایمقامی دەربەندیخانیش دەڵێت بەھۆی تەسکی رێگاکە بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەیکەرەکە لابراوە، دەگوازرێتەوە بۆ شەقامی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان.
پەیکەرەکەی کاوەی ئاسنگەر پێنج ساڵ پێش ئێستا، ھاوڵاتییەکی قەزای دەربەندیخان لەسەر ئەركی خۆی دروستی کردووە، ئەوکات بڕیاردراوە پەیکەرەکە لەو شەقامەی ناو بازاڕ دابنرێت.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـى راگهیاند، پەیکەرەکە لەو شەقامەی ناو بازاڕ ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستکردبوو، رێگاکەی تەسککردبووەوە، بۆیە بڕیاریان دا جێگاکەی بگوازنەوە بۆ شوێنێکی گونجاوتر، ئەویش شەقامی بەردەم پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەر ئەمڕۆ پەیکەرەکە لەو جێگا نوێیە دادەنرێت، کە بۆی دیاریکراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن