ئه‌مڕۆ 15 بارهه‌ڵگرى وه‌رگرتووه‌

سایلۆى مه‌خمور ده‌ستى به‌ وه‌رگرتنى گه‌نم كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سایلۆى قه‌زاى مه‌خمور ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى ئه‌و سنووره‌ كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ 16.5.2023 چه‌ند بارهه‌ڵگرێك گه‌نم وه‌رگیرا.

بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی عێراق و قایمقامی قەزای مەخمور بە وەكالەت، سایلۆی مەخمور یەكەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی قەزای مەخموری دەستپێكرد و لە یەكەم رۆژدا 15 بارهەڵگری گەنم لە جووتیاران وەرگیرا.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی عێراق له‌ كاتى ده‌ستپێكردنى وه‌رگرتنى گه‌نم رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیاران له‌ ژێر چاودێریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ( أمن وطني)دا ده‌بێت.

وتیشی “به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام تا کاتژمێر 12ـى شه‌و سایلۆ كراوه‌ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى گه‌نم”.

پێشتر، فازڵ رەسوڵ جێگری بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور، به‌ 964ـى وتبوو، “جووتیاران دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا لە لقی بانکی رەشید لە مەخمور، پارەی گەنمەکانیان وەربگرن، بە پێی ئەو نرخەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دیاریکردووە.

هه‌فته‌ى رابردوو حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گرێت.