کرێکارێک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سالێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 7ی بەیانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانییەوە دەست 964 کەوتووە، کرێکارەکە بە رەچەڵەک کوردە و لە دایکبوی ساڵی 1989 یە، لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتوویەتی و تەواوی جەستەی سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، ئێستا تەرمی ئەوگەنجە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە لە شاری سلێمانی.