یانەی زاخۆ راهێنەر و یاریزانەکانی سزادا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهوی ئەنجامە خراپەکانی یانەی زاخۆ، کارگێری یانەکە موچەی راهێنەر و یاریزانەکان لە 20% کەم کردەوە.
ئەمشەویش لە گەڕی 25ـی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر یانەی کەربەلا یاری کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرمبەر دۆڕاند.
یانەی زاخۆ، پێش یارییەکە لە پلەی 16ـی ریزبەندی دایە و لە 25 یاریدا تەنیا 6 یاری براوە بووە و 9 یایریش یەکسان بووە و لە 10 یاریش دۆراوە، بەو ئەنجامەی ئەمشەویش بووە 11 یاری کە بدۆڕێت بەڵام هێشتا دیار نییە لە ریزبەندییەکە لە جێگەی خۆی دەمێنێتەوە یان پلەیەک دێتە خوارتر.
دڵژار عەدنان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، بڕیارەکە لەلایەن کاگیری یانەکەمان دەرچووە و لەبەر ئەنجامە خراپەکان بڕیارماندا موچەی سەرجەم یاریزانەکان و راهێنەر بەڕێژەی 20% ببڕین.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق