ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم لەزۆربەی کاتەکاندا بەتەواوی هەور دەبێت، باران دەبارێت و لەهەندێک ناوچە هەورە تریشقەی لەگەڵە.

وا پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما (1-2) پلە روو لە دابەزین بکەن و خێرایی با لە نێوان (10-20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات کەشناسی هەرێم، پێشبینی بۆ کەش و هەوای سبەینێ یەکشەممە بڵاوکردووەتەوە،

بەپێی پێشبینی کەشناسی رۆژی یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

لەرۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما (1-4) پلە روو لە دابەزین دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 پلە

سلێمانی : 25 پلە

دهۆک : 24  پلە

کەرکوک : 29 پلە

هەڵەبجە : 25 پلە

زاخۆ : 24 پلە

سۆران : 24 پلە

گەرمیان : 34 پلە