قەسابخانەی هاوڕێکان
964+
تۆقێنەرترین کۆبوونەوە لە مێژووی عێراقدا، سەدام حسێن هاورێکانی لە سێداردەدادا و بە کوڵ بۆیان دەگری.
دوای ئەوەی لە 6ی تەموزی ساڵی 1979 ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە، ئیتر سەدام بوو بە سەرۆک کۆمار.
شەش رۆژ دوای دەستبەکار بونی وەک سەرۆک کۆمار سەدام هاوڕێ بەعسییەکانی کۆکردەوە کۆبوونەوەیەکی لەناکاو و بەپەلە.
سەدان بەعسی لە ناو هۆڵێکدا بەناوی هۆڵی خولد کۆبوونەوە ترس باڵی کێشابوو بەسەر کۆبوونەوەکە و ئامادەبواندا.
سەدام لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند لەناو ریزەکانی بەعدسا رێکخراوێکی نهێنی ئاشکرا بووە کە پلانیان داناوە کودەتا بکەن.
لە ناو هەموو ئامادەبواندا سەدام ناوی موحی عەبدولحسێنی هێنا بۆ ئەوەی مایک وەربگرێت و هەموو نهێنییەک ئاشکرا بکات، گوایە موحی سەرۆکایەتی ئەو رێکخستنە نهێنییە دەکات کە لەلایەن حیزبی بەعسی سوریاوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
سەدام کە هەموو ئەوانەی گومانی لێدەکردن دژی بن لە هۆڵی خولد کۆکردەوە و رستە تۆقێنەرەکەی پێ وتن “ئەوەی ناوی دەخوێندرێتەوە دروشمی بەعس بڵێتەوە و بچێتە دەرەوە”.