چوار ملیار دینار بۆ کڕینی قڕکەر

964+

فەهمی نەبی

بڕیاردراوە زیاتر لە چوار ملیار دینار تەرخانبکرێت بۆ کڕینی دەرمانی قڕکردنی مێرووە زیانبەخشەکانی گەنم و دانەوێڵە.

بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بڵایکردوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی چوار ملیار و 201 ملیۆن دینار، بۆ کڕینی دەرمانی قڕکەر.

بەپێی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ، کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، کڕینی دەرمانی قڕکەر بە ئامانجی برەودانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.

ئەو دەرمانەی بڕیارە بکڕدرێت و بەسەر جوتیاران دابەشبکرێت بۆ قڕکردنی هەریەکە لە کورک، مێرووی سن و کیسەڵ، گژوگیای پەلک پان و پەلک درێژە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر بەرهەمی گەنمی جوتیاران.

ساڵانە لە وەرزی بەهار مێرووی سن لە چیاکانەوە بەرەو ئەو ناوچانە دێن کە گەنمی لێیە و گەرای لێ دادەنێن.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیانی راسپاردوە، بۆ کڕینی ئەو دەرمانانە و دابەشکردنی بەسەر جوتیاران.