بەهای تابلۆی خوێندکارانی شێوەکاریی هەولێر کەمتر نییە لە 100 هەزار دینار


شیراز عەبدوڵا

بەشی شێوەکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر پێشانگایەکی بۆ بەشێک لە کارە هونەرییەکانی خوێندکارەکانی کردەوە، تێیدا دەیان خوێندکار بەرهەمەکانی خۆیان کە پێکهاتبوون لە تابلۆی رەنگاوڕەنگ بە ناوەڕۆکی جیاواز و لەوحەی سیڕامیکی پێشکەشکرد.

پێشانگاکە لە گەلەری میدیا لە هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ، 26 و 27ی نیسان، درێژەی هەبوو.