"زیاتر لە 700 ساڵە دەكرێت"

لە سلێمانی سەمای مەولانا دەکرێت

+964
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە رێستۆرانتێکی شاری سلێمانی هەموو شەوانی رەمەزان سەمای مەولانا دەكرێت، هاوڵاتییەکی زۆر حەزیان
لە سەیرکردنی هەیە و سەردانی شوێنەکە دەکەن.

ئەحمەد حەداد، کە هونەرمەندە و خەڵكی سوریایە، لە گروپی ماڵی فەرهەنگ و هونەرە و لە رێستۆرانتی ڤیولانچ سەماکە دەکات بۆ تۆڕی 964 باسی لەوەکرد، ئەم سەمایە هی سۆفییەکانە و لە کاتی خولانەوەکەدا دەروێشەکان پەیوەندی لەگەڵ خودا دەبەستن، سۆفییەکان بەردەوام ئەو سەمایە ناکەن و ساڵی جارێک دەچنە ئەو دۆخەوە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد