راگەیەندراوى هاوبەش

پارتى و یەکێتى: بەیەکەوە بەشدارى کۆبوونەوەکەى بەغدا دەکەین

964+

وریا فەتاح

دواى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆیان، پارتى و یەکێتى راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە پوختەکەیەتى:

_كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.
_هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
_به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداری دەکەین له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 1.12.2026 كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
_بەهاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستووریەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین و داکۆکى لە چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان دەکەین لە چوارچێوەى دەستوردا