لە ناحیەی تازەی سنووری کەرکوک
کچێکی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 24 ساڵ لە ناو ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی تازەی سنووری کەرکوک، بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.10.2026 لەناو ماڵی کچەکە روویداوە، ئەو کچە ناوی زەهرا محەمەد عومرانە و تەمەنی 24 ساڵە.
وتیشی، دوای رەوانەکردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی کەرکوک دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی کراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر