کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

جەوەکە هەوروهەڵایە و بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت بە 35 پلەی سیلیزی.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 12.10.2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بە گشتی، ئەگەری بارینی نمە باران پچرپچری کورت خایەن هەیە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، کاریگەری لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور.

بۆ سبەی سێشەممەش، لە بەیانیدا نمە بارانی کەم کەم لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک جاریش هەورەبروسکەی لەگەل دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم,.

پاشنیوەڕۆ بارانەکە لاواز دەبێت، جگە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، دواتر و لە کاتەکانی شەودا ناجیگری کەش بەلاوازی لە سەر ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات دەمێنێتەوە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە.

پلەی گەرماش تاڕادەیەک وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە هەندێک شوێن یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی