سەروو 103 دۆلارە

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووەتەوە و هەر بەرمیلێک لەسەروو 103 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.10.2026  و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار و نیو دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 1.18٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 90 دۆلار و 44 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.54٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر خاکی سعودیە پەرەی سەندووە و گرژییەکانى ناوچەکەش بەتایبەت لە گەرووى هورمز و گەرووى بابولمندب بەردەوامن.