"مەعاشم نەگەرەکە"

حاجی قادر چی بڕنێ لە مزگەوتی گوند دەیفرۆشێ

میلاد جەلال – گەرمیان

پیاوێکی بەتەمەنی سەر و ریش سپی لە ھەشتاکانی تەمەنیدایە، پشتەوەی ماڵەکەی خۆی لە گوندی تازەدێی سەر بە کەلار، کردووە بە کشتوکاڵ و چەندین بەرووبوومی تێدا چاندووە و دواتر دەیباتە مزگەوتی گوندەکەیان دەیفرۆشێ.

حاجی قادر ساڵح، دەنیشتوی گوندی تازەدێیە خۆی دەڵێت. تەمەنم زیاترە لە 85 ساڵ بە 964ى وت،”لە پشتەوەی خانووەکەی خۆی پارچە زەویەکی ھەیە ھین براکەیەتی و ئەم کردوویەتی بە زەرعات، بیبەر و بامێ و سەوزە و لۆبیای لێ چاندووە”.

“جگە لە لۆبیاکەی بەرووبومەکانی دیکەی ھاتووەتە بەرھەم و رۆژانە دەیڕنێت و ھەر خەڵکی گوندەکە لێی دەکڕنەوە، رۆژانی ھەینی بە عەرەبانەیەکی بچووک دەیباتە مزگەوتی گوندەکەیان دەیفرۆشێت”، حاجی قادر ساڵح وای وت.

دوای ڕنینی بەرووبوومەکانی دەیھێنێتەوە ماڵەوە و ھاوسەرەکەی یارمەتی دەدات، کێشانەی دەکات و دەیخاتە کیسەوە بۆی، حاجی دەڵێت،”ھاوسەرەکەم زۆر یارمەتیم دەدات، ئەگەر ئەو نەمێنێت با منیش نەمێنم”.

لەدوای لەکیسەکردن دەیانخاتە سەر عەرەبانە بچووکەکەی و پێش نوێژی ھەینی ملی رێگا دەگرێت بەرەو مزگەوت و لەوێ دوای تەواوبوونی نوێژ خەڵکی دەوری عەرەبانەکەی دەدەن.
حاجی قادر دەڵێت، “خەڵکی بەرھەمەکانیان بەدڵە چونکە پاکە و تامیان خۆشە، ھەر ھەینیەک نەیەم بۆ مزگەوت یان ئەو بەرھەمانەم پێ نەبێت ھەواڵ دەپرسن ئەوە بۆ نەتھێناوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا