بە پارەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون
بڕیارە ھەیکەلی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی کەلار تەواو بکرێت
میلاد جەلال
لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی کەلار دانرا، بڕیاربوو لەماوەی دوو ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا تەنھا ھەیکەلە، جارێکیتر بڕیارە دەست بەکارەکانی بکرێتەوە و تەواو بکرێت.
ئازاد محەمەد فەرەج وتەبێژی تەندروستی گەرمیان بە 964ـی وت، “دەست بە کارکردن دەکرێتەوە لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیەکە، کارئاسانییەکی زۆر بۆ ھاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات بە تەواوبوونی.
” پێشنیارمان کردووە ئەو بنکە و مەڵبەندە تەندروستیانەی لەناو پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ھەیە، دروست نەکرێت و بەوپارەیە نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکە تەواو بکرێت و پێشنیارەکەمان قبوڵکراوە”ئازاد محەمەد فەرەج وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرقاڵی دەرخستەیەکی نوێین بۆ نەخۆشخانەکە بۆئەوەی بەپێی نرخی رۆژ دەرخستەیەکی تازەی بۆ بکەین و بودجەی بۆ دابین بکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی