"جوانی شار بە کردنەوەی دوکانەکانییەوە جوانە"
دەلاکەکانی هەڵەبجە دەیانەوێت شەوان کار نەکەن و دەڵێن “پێویستمان بە پشووە”
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دەلاکخانەکانی هەڵەبجە هەموویان کۆبوونەوە و بەشێکیشیان داوایانکردووە کە کارکردنی شەوان رابگرن ، دەڵێن پێویستیمان بە پشووە، بەڵام دەلاکێکی دێرین دەڵێت “جوانی شار لە کردنەوەی دوکانەکانی دایە”.
تەواوی دەلاکەکانی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، کە نوێنەرشیان لەگەڵ بوو لەگروپچاتێکدا کۆبوونەوە، جگە لە یەکتر ناسین و گفتوگۆی خۆیان، بەشێکیان داوایانکرد کارکردنی شەوان رابگیرێت، چونکە کاتی کارکردنیان زۆرە و بەشێکیان ناتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی کات لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان بەسەر ببەن.
ئەم داواکارییەیان بە شێوەی نووسراوی رەسمی بردۆتە قایمقامیەتی شارەکە و چاوەڕێی وەڵام دەکەن و دەشڵێن کە بە جدی ئیش لەسەر ئەم داواکاریەیان دەکەین.
بەڵام کۆسار محەمەد کە دەلاکی بە ئەزموونی هەڵەبجە، هەرچەندە داواکارییەکەیان بە رەوا دەزانێت بەڵام دەشڵێت “جوانی شار لە کردنەوەی دوکانەکانی دایە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن