"یەکەمجارە لە هەرێم کاری پێدەکرێت"
لەمەودوا شارەوانی کەلار بە سکانکردنی QR کۆدە شارەکەی خاوێندەکاتەوە
میلاد جەلال – کەلار
کەلار لە رێگەی سیستمێکی نوێوە کوچە و کۆڵان و گەڕەکەکانی لە پاشماوەکان خاوێندەکاتەوە، ئەم کارەش لە رێگەی شارەوانی شارەکەوە دەکرێت و ئەوانیش لە رێگەی سیستمەکە بە هاولاتیان دەڵێت لەهەر کوێیەک زبڵ و خاشاکتان بینی سکانی QR کۆدەکەمان بکەن و یەکسەر دەگەینە لاتان
ئەو سیستمەی شارەوانی باسیدەکات دەڵێت بێوێنەیە و یەکەمجارە لەهەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆرجاران تیمەکانیان بەهۆی سەرقاڵی زۆریانەوە فریای هەموو شوێنێک ناکەون، بەڵام ئەم سیستمە ئەمە کارئاسانیەکی باشە بۆیان و ھاوڵاتیانیش دبنە ھاوکاریان پۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەیان.
دلێر حوسێن، سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی شارەوانی کەلار بە 964 ى وت،”لەسەر هاوڵاتییە کە لە هەر پاشماوەی بینی تەنیا کیوئاڕکۆدەکەمان سکان بکات و تیمەکانمان بەزووترین کات دەگەنە لایان و شوێنەکە پاکدەکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی داھاتوو، کیوئاڕکۆدەکە بەردەست دەبێت بۆ ھاوڵاتیان و ھەوڵدەدەن لە شوێنە گشتیەکانیش دابنێین بۆئەوەی ھاوڵاتی بەئاسانی دەستی پێبگات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن