هەواڵەکان

دۆلار بەرزە و بودجە ئامادە دەکرێ و 146 خێزانی شەهیدیش گردبوونەوە

ژووری هەواڵ

ئەوەی دۆلاری هەبێ ئەم چەند رۆژە لە خێردایە، دۆخەکە بۆ دینار باش نییە و بە ڕادەیەکە ئەم پاشنیوەڕۆیە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 160 هەزار دیناری عێراقی، لە چەند رۆژێکدا شەش هەزار دینار بەهای دینار دابەزیوە.

لە هەولێر ئەم نیوەڕۆیە، 146 خێزان کە لە سلێمانی و وهەڵەبجە، وە ناوچەکانی شارەزوور، سەیدسادق چوبوونە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران، داوایان کرد ئەو یاسایە بگۆڕن کە دۆسیەی شەهیدەکانی پێ یەکلاکراوەتەوە.

لە ناو بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی کارمەندێک لە خۆشەویستی بۆ ئیشەکەی ژوورەکەی بە گوڵ و گوڵزار رازاندووەتەوە و هەر کە دەچیتە ژوورەوە هەست دەکەی لەناو باخچەیەک دای.

نەک تەنیا لە ناو یاریگاکان، بەڵکو لە شەقام، میترۆ و تەنانەت شوێنە گشتییەکانیش، بە هەزاران هاندەری نەرویجی بە جلی سوور و کڵاوی قۆچدارەوە سەرنجی جیهانیان راکێشاوە.