درۆنێکی رووسی هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری تورکی

964+
پەری ساڵح

هێزی دەریایی ئۆکرانیا رایگەیاند کە درۆنێکی رووسی هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری تورکی لە دەریای رەشدا، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە و دوو کارمەندی ناو کەشتییەکە بریندار بوون.

شەوی رابردوو، هێزەکانی (رووسیا) لە رێگەی درۆنەوە هێرشیان کردە سەر کەشتی بارهەڵگری (ANT)، کەشتییەکە باری پێبووە و لە یەکێک لە بەندەرەکانی ناوچەی ئۆدێساوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.

دەربارەی دۆخی تەندروستی تیمەکە، هێزی دەریایی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردووە، دوو لە کارمەندە بریندارەکانی سەر کەشتییەکە، بە خێرایی لەلایەن بەلەمەکانی هێزی دەریایی ئۆکرانیاوە رزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەمەبەستی چارەسەر.