"تەمەنی دوو ساڵانە"

باوکێک بە ئۆتۆمبێل بە هەڵە بەسەر منداڵەکەیدا رۆیشت و گیانی لەدەستدا

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

بەمشەوی جەژنە لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا لەسنوری پارێزگای دیالە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کەوتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە و گیانی لەدەستدا.

خەلیل عەباس، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی دیالە بە964ـی وت،” منداڵەکە بە بارودۆخێکی زۆر خراپەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەوڵەکانی تیمی پزیشکی بۆ فریاکەوتنی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی و بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز لە ناوچەی سەر و سنگی، پێش گەیشتنی بە بەشی چاودێری ورد گیانی لەدەستدا.

وتیشی، باوکی منداڵەکە بە نیاز بووە ئۆتۆمبێلەکەی بجوڵێنێت، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بوونی منداڵەکەی بێت لە پشتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی راستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر منداڵەکەیدا بڕوات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح