گەرمیان
ژینگەپارێزی نەخۆشخانەکان موچەی چوار مانگیان بۆ خەرجکرا
توانا نەقی
دوای ئەوەی گردبوونەوە و مانگرتنیان لە رۆژانی رابردوو راگەیاند موچەى چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان خەرج کرا و ئەمڕۆ موچەکەکانیان وەرگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا، ژینگەپارێزانى ناو نەخۆشخانەکانى کەلار بەهۆى وەرنەگرتنى موچەکانیان بۆ ماوەى چوار مانگ، هاتنە ئیدارەى گەرمیان و داواى خەرجکردنى موچەکانیان کرد ئێشتا کێشەکەیان چارەسەر کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێى رێکارە داراییەکان ئەو ژینگەپارێزانە موچەى مانگەکانى 1 تا 4ـی 2026 یان بۆخەرجکرا کە کۆى گشتى موچەکانیان بۆ ئەو چوار مانگە 266 ملیۆن و 550هەزار دینارە لەگەڵ ئەوەشدا رەزامەندى خەرجکردنى موچەی مانگەکانى تریشیان دراوە.
دکتۆر حارس محمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی ئیدارەی گەرمیان، دوای وەرگرتنی موچەکانیان ژینگە پارێزەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکان خزمەت دەکەن و ئەرکەکانی خۆیان رایی دەکەن.