ترپەی دڵ لەسەر هێڵی 122

فریادڕەسە بێدەنگەکان لە ناو مردندا ژیان دەنووسنەوە

964+

تیمی 964 تەنیا یەک رۆژ لەگەڵ کارمەندەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ژیا، کارەکە ئەوەندە زەحمەتە مەگەر تەنیا ئەم پاسەوانە بێدەنگانە پێی بوێرن

سەنتەری فریاگوزاری خێرالە 2010 دامەزراوە، تەواوی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە خۆ دەگرێت و دەگەنە سەررووداوەکە دەستبەجێ، ئامبوڵانسەکان بەردەوام لە ئامادەباشیدان، نزیکترینیان دەنێرن بۆ چەقی رووداوەکە.

لە ناو سەنتەرەکە 150کارمەند هەیە، 10 کارمەندیان بە خۆبەش خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن و خزمەتی چەند ساڵەیان هەیە،هێڵی
گەرمی 122، تیمەکانی بەردەوام لە هاوکاری هاوڵاتیاندان و بە هانایانەوە دەچن لە ساتی رووداوەکان، تا بتوانن ژیانیان رزگاربکەن.