ئەمڕۆ
چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە ژێر ئاو؛ بارانبارین لە چەند شوێنێکى هەولێر ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکرد
+964
ئەحمەد شەمزین
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی خوڕ، لە چەندین ناوچە و شەقامی سەرەکیی شاری هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو و لە چەند شوێنێکیش ئاوێکی زۆر لە شەقامەکاندا کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکانى پەیامنێرانى 964، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە ژێر پردی سەیداوە زیانی ماددی بەر هاووڵاتیان کەوتووە و پێنج ئۆتۆمبێل بەتەواوی کەوتوونەتە ژێر ئاو.
هاوکات، شاڕێی کەرکووک و شەقامی 100 مەتری، کە دوو لە دەمارە سەرەکییەکانی هاتووچۆی شارەکەن، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتوچۆیان تێدا دروستبوو. هەروەها لە “لەنگەی نوێ” و گەڕەکی “بەختیاری”یش ئاستی ئاو بەرزبووەوە و رێڕەوی ئاسایی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی پەکخست.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح