چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوای فۆتۆ _
بابل
ئیسرائیل گورزێکى گەورەى لە حەشدى شەعبى وەشاند؛ 8 بریندار و 2 کوژراو هەیە
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی بە 964ـى راگەیاند، فڕۆکە و مووشەکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە ناوچەی جەرف سەخر لە پارێزگاى بابل کردووەتە ئامانج، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بارەگاکانی کەتائیبی حزبوڵای گرتووەتەوە.
بەپێى قسەى سەرچاوەکە، لە هێرشەکەدا 2 کوژراو 8 بریندار هەیە کە زۆربەیان کارمەندى دەستەکەن.
هێرشەکە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە فراوانەدایە کە ئیسرائیل و ئەمریکا لاایانگیاندووە، و جەرف سەخر یەکێک بووە لەو ناوچە ستراتیژییانەی کراوەتە ئامانج، بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی کەتائیبی حزبوڵا لەو ناوچەیە.