ماتۆر بفرۆشە، وەرە بۆ ئۆتۆمبێل
فرۆشیاری ئۆتۆمبێلە علوجەکان بریاریان داوە بەرۆژ كار نەكەن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە یەكەم شەوی رەمەزان، خاوەن پێشانگەكانی ئۆتۆمبێلی “علوج” بریاریان داوە بەرۆژ كار نەكەن، تەنیا لە شەودا پێشانگاكان بكەنەوە و مامەڵەی فرۆشتن بکەن.
لەوێ ئۆتۆمبێل بە 200 بۆ 300 دۆلار دەستپێدەکات و تا نزیک دەفتەر دۆلارێک دەڕوات.
سەید هاشم خاوەن پێشانگایە بۆ 964 وتی، لەم شەوەو بەرۆژ نایەین تا رۆژی عارفە تەنیا بەشەو كاردەكەین، ئەم پێشانگایانە ئۆتۆمبێلی فەقیرانەی لێیە، ئەوەی دێتە ئێرە ماتۆرسكیل دەفرۆشێت دێت ئۆتۆمبێل دەكرێت.
مەروان محەمەد فرۆشیاری ئۆتۆمبێلە بۆ 964 وتی، لێر بە پارەیەكی كەم دەبیتە خاوەن ئۆتۆمبێل، خەڵک دێن ماتۆڕ دەفرۆشن و یان زیو و زێڕ و لێرە ئۆتۆمبێل دەکڕن، هەتا هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێل باشترە لە ماتۆڕ لە کاتێکدا لە نرخ هێندەیان جیاوازی نییە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا