دیمه‌نێك له پانێلی سه‌رۆكی فینلاند له كۆنفرانسی میونشن
كێ و كێ؟
شه‌ڕه‌قسه له كۆنفرانسی میونشن روویدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گرژیی دیپلۆماسی روویدا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فینلاند ئه‌لێكسانده‌ر ستۆب و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخرازی بازرگانیی جیهانی ئۆكۆنجۆ ئایویالا نگۆزی شه‌ڕه‌قسه‌یان كرد.
وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان باسیان كرد، هۆكاری گرژی و شهڕهقسهكه ئه‌وه بووه، سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی فینلاندی وه‌ك “وڵاتێكی زۆر بچووك” وه‌سف كردووه، ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاهتهی زۆر تووڕه كرد و بووه ده‌مه‌قاڵییان.
سه‌رۆكی فیلاند به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو له رووی دیپلۆماسییه‌وه وه‌ڵامی سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانی دایه‌وه و وتی، “به‌ڵێ منیش به‌رزیی باڵام 190 سانتیمه” كه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ به‌رزیی باڵای، “ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی دیكه‌ی نه‌بووبێت”، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕه‌قسه.
قسه‌كانی سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی به‌رامبه‌ر فینلاند له رووی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌وه لێكده‌درێته‌وه، كه فینلاند وڵاتێكی بێ هێزه و رۆڵێكی ئه‌وتۆی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی تووڕه كرد و كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو.
وه‌شانی 62مینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دوێنێ له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد و تا سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، به ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی ناوداری سیاسی و ئابووری و ئه‌منی له ئاستی دنیا تێیدا به‌شدارن.