یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی گێچه‌ڵی سێكسی به كچێك ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
کایل واکەری بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی و یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لەگەڵ پۆلیس رووبەڕووی كیشه‌یه‌كی نوێ بووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی بینراوه لە مەیخانەیەکی شاری مانچێستەردا گێچه‌ڵی سێكسی به كچێك كردووه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامەی زه سه‌نی بەریتانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، كه رێگه‌ی كامێرای چاودێریی مه‌یخانه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت واكه‌ر به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ست بۆ كچێك ده‌بات و هه‌وڵ ده‌دات ماچی بكات، كه كۆمه‌ڵێك هاوڕێی خۆیشی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا نییه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، واكه‌ر 90 خولەکی تەواوی لەناو مه‌یخانه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و خواردنه كحولییه‌كان ده‌خواته‌وه، ئەمەش وای کردووە شەوەکەی بە بارێكی سەرخۆشییەکی زۆرەوە کۆتایی پێبهێنێت و ئه‌و كاره نهشیاوهشی كردووه.
ئه‌م كاره‌ی واكه‌ر دوای 24 كاتژمێر دێت له بردنه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌سه‌ر نیوكاسڵ.
ڕۆژنامەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی واکەر کردوویەتی رەنگە بکەوێتە چوارچێوەی “رێزنه‌گرتن له ئادابی گشتی”، ئه‌مه‌ش تاوانێكی گشتییه و بۆی هه‌یه سزای بده‌ن و غه‌رامه بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی واكه‌ر، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاند، واكه‌ر له كاتی پشووی خۆیدا ئه‌م كاره‌ی كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه واکەر كاری له‌م شێوه‌یه ده‌كات، لە مانگی نیسانی 2020 کەوتە كێشه‌یه‌كی هاوشێوه‌وه، کاتێک لە ماوەی قەدەغەکردنی تەواوەتی لە بەریتانیا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاهەنگێکی سێکسی لە ماڵەکەی خۆیدا سازکردبوو.
واكه‌ر ته‌نیا كه‌س نییه له مان سیتی، كه كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش بنیامین مێندی بەرگریکاری یانه‌كه سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوه، دوای ئه‌وه‌ی به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر 8 ژن ده‌ستگیر كرا.
