"هەستى نیشتمانپەروەرى بەرز بووەتەوە"

“زیاتر گەنجان دەیکڕن”، بازاڕى جامانە گەرمە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دواى رووداوەکانى رۆژئاواى کوردستان، بازاڕى ئاڵاى کوردستان و جامانەى کوردى گەرمە و زیاتر گەنجان دەیکرن.

ئاوات کەریم کە دوکاندارێکى بازاڕى سلێمانییە و جامانە دەفرۆشێت، بە 964ـى وت،” هەستى نیشتمانى خەڵک و بەتایبەتیش گەنجان بەرز بووەتەوە و روویان لە کڕینى جامانە کردووە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، بازارەکەیان پەیوەندى بە رووداوەکانى رۆژئاواى کوردستانەوە هەیە، بەتایبەت گەنجان دەیکڕن و لەو رێگەیەوە هەستى نیشتمانى و کوردانەى خۆیان پیشان دەدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەفر و سەرما خۆپیشاندانى گەرم کردووە

بەفر و سەرما خۆپیشاندانى گەرم کردووە