خوێ دەڕێژن
گۆیژە و ئەزمەڕ بەستوویەتی و کارمەندانی شارەوانی لەوێن
964+
توانا نەقی
بەهۆی ئەو بەفرەی باریوە و سەرما زۆرەکەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە بە تەواوی بەستوویەتی و تەنانەت بە پێ رۆیشتنیش مەترسی هەیە.
کارمەندانی شارەوانیش لەوێن بۆ پاککردنەوەی رێگاکە و ئەوان بۆ 964 دەڵێن، رێگاکە تەواو بەستوویەتی و نیازی ئەوەیان هەیە خوێ بڕێژن تا بیکاتەوە.
کارمەندەکان بەهۆی سەرما بەهێزەکەوە ئاگریشیان بۆ خۆ گەرمکردنەوە کردووەتەوە و هۆشداریش دەدەن بە هاوڵاتیان کە ئەگەر روویان کردە ئەو ناوجانە ئاگاداری خۆیان بن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی