قەزای رزگاری

سۆپایەکی غاز تەقیەوە و ژنێک گیانی لەدەست دا

 964+

میلاد جەلال – گەرمیان

درەنگانێکی شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر 1:00ـی شەو، لەگەڕەکی ژاڵە لە قەزای رزگاری لە گەرمیان بەھۆی تەقینەوەی سۆپایەکی غاز ژنێک گیانی لەدەست دا و پیاوەکەشی بریندارە.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، “درەنگانێکی شەوی رابردوو ژن و پیاوێک ھێنرانە نەخۆشخانەکەمان، ژنەکە گیانی لەدەستدابوو، پیاوەکەشی برینداربوو”.

“پیاوەکە تەندروستی باشە کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە دەرکراو و رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە”،رەفیق قادر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژنەکە تەمەنی 37 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

لەماوەی ئەم 13 رۆژەی سەرەتای ئەم مانگەدا ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەھۆی غازی سۆپا و تەقینی سۆبا ، ھەردوو حاڵەتەکەش ژن بوون کە گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شوقەیەک ئاگری گرت

شوقەیەک ئاگری گرت