پاشاکۆپریەکەی خانەقین و مێژووەکەی

964+
راژان باجەڵان+ زینوێ حەسەن

پاشاکۆپری یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی خانەقین و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا.

گەڕەکی پاشاکۆپری دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری خانەقین و لەنێوان هەردوو رووباری باڵەجۆ و کۆردەرە.

دیمەنی باڵەخانە و خانووە کۆنەکانی کە مێژوویەکی دێرینی هەیە، بووەتە جێگەی سەرنجی رێبواران و گەشتیاران، دیارترین ئەو جێگانەش کە وەک کەلەپوور ماوەتەوە لە گەڕەکەکەدا کڵێسای مژدەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی