مسقاڵی 910 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی شکاند و راناوەستێت لە بەرزبوونەوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە و ئەم ئێوارە ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندو مسقاڵی گەیشتە 910 هەزار دینار و لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ دا 5 هەزار زیاتر بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4533 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 143 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 910 هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا ئەم بەیانیە بە 905 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 955 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 910 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 780 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.